نه‌شته‌رگه‌ری ڕاستکردنه‌وه‌ی عه‌مودی فه‌قه‌ری بۆ 6 مندال ئه‌نجامدرا
له نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕێزان نه‌شته‌رگه‌ری ڕاستکردنه‌وه‌ی عه‌مودی فه‌قه‌ری بۆ 6 مندال ئه‌نجامدرا، نه‌شته‌رگه‌ریه‌کان له لایه‌ن ( د. زیاد عوبیدات پسپۆڕ له نه‌شته‌رگه‌ری عه‌مودی فه‌قه‌ری) ه‌وه ئه‌نجام دران که له‌وڵاتی ئوردنه‌وه هاتبوو به پێی ڕێکه‌وتنێکی پێشوه‌خت که به‌رده‌وام و مانگانه چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک ئه‌نجام بدات.
د.زیاد ڕۆژی 9 ی ئه‌یلولی 2013 گه‌یشته شاری سلیمانی و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک نه‌شته‌رگه‌ری و پشکنینی بۆ منداڵان ئه‌نجامدا که تێچوی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریانه له لایه‌ن ڕیکخراوی منداڵپاریزی کوردستان و نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕیزان دابین ده‌کرێت.
پێشتر ئه‌م نه‌خۆشانه ئه‌بوو سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکه‌ن و بهبڕیکی زۆر پاره چاره‌سه‌ر بکرێن که ژماره‌یه‌کی که‌م نه‌بێت نه‌یان ده‌توانی له‌به‌ر بڕی زۆری تێچوونی چاره‌سه‌ر، به‌ڵام له ئێستادا به‌پێی ڕێکه‌وتنێکی ئیمزاکراو له نێوان منداڵپاریزی کوردستان و نه‌خۆسخانه‌ی چه‌می ڕیزان و د. زیاد ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریانه بۆ منداڵان ئه‌نجام ده‌درێت به‌بی به‌رانبه‌ر و به‌رده‌وام ده‌بێت له داهاتوشدا.