منداڵپارێزی كوردستان/ئۆفیسی هه‌ولێر خولێك بۆ مامۆستایانی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده‌یی ده‌كاته‌وه
بۆ زیاتر گرنگیدان به قۆناغی باخچه‌ی ساوایان كه به قۆناغی دروستكردنی منداڵ داده‌نرێت ، پێویسته مامۆستا و چاو‌دێر له‌م قۆناغه به‌ڕێگایه‌كی ده‌روون دروست هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی یه‌كی پته‌و ببه‌خشن به منداڵان و چونكه منداڵ نه‌وه‌ی دوا رۆژه و بناغه‌ی كۆمه‌ڵگایه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان / ئۆفیسی هه‌ولێر – سێکته‌ری په‌روه‌رده خولێكی بۆ مامۆستایانی قۆناغی باخچه‌ی ساوایان له‌ژێر ناونیشانی پرۆژه‌ی ( خولی شیاندنی مامۆستایان و چاودێرانی باخچه‌ی ساوایانی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده‌یی ) له هۆڵی كتێبخانه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌رێكه‌وتی 22/10/2012 رۆژی دووشه‌ممه كاتژمێر 9 ی به‌یانی تاكو 12 ی نیوه‌ڕۆ ، به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا ( په‌یمان ) له سێكته‌ری په‌روه‌رده‌ی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان/ ئۆفیسی هه‌ولێر ، ئامانجی گشتی پرۆژه‌كه‌ش :
1. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری مامۆستا‌و چاو‌دێر .
2. په‌روه‌رده‌یه‌كی ده‌روون دروست بۆ منداڵان .
3. كاریگه‌ری رۆڵی مامۆستایان و چاودێران له دروستكردنی كه‌سایه‌تی منداڵ .
4. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بڕوا به خۆبوون لای منداڵ له كه‌شێكی هێمن و ئارام‌دا له لایه‌ن مامۆستایان و چاودێران .
سوودمه‌ندانی پرۆژه‌كه :
1.منداڵانی باخچه‌ی ساوایان به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی ، كه پرۆژه‌كه له خزمه‌ت ئهواندانیه .
2. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ، ئه‌ویش كه مامۆستا‌و چاودێرانی باخچه‌ی ساوایان وه‌زاره‌تی ناو براو ئاماده ده‌كرێن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتێكی ده‌رون دروست له‌گه‌ڵ منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی یه‌كی پته‌و ببه‌خشن به منداڵان . به‌مه‌ش وه‌زاره‌ت زیاتر ده‌توانێ هه‌نگاوه‌كانی بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می نوێ ی په‌روه‌رده سه‌ركه‌وتوو بكات .
3. به‌تایبه‌تی مامۆستایان و چاودێرانی باخچه‌ی ساوایانی ده‌ڤه‌ری شه‌قڵاوه .
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه بریاره له داهاتوو دا ئه‌م خولانه زیاتر بكرێنه‌وه بۆ زیاتر گرنگیدان به ئاستی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان له قۆناغی باخچه‌ی ساوایان . و كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده‌یش ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ئاماده‌كردووه بۆ به‌رێوه‌چوونی خوله‌كه .