+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی مه‌حه‌کی ئێرانی گرێبه‌ستێکی تایبه‌ت به‌ منداڵانی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌یان ئیمزا کرد

ڕۆژی 23 ئه‌یلولی 2012، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی مه‌حه‌کی ئێرانی گرێبه‌ستێکی تایبه‌ت به‌ منداڵانی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌یان ئیمزا کردبۆ هاوژکاریکردنی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.

خانمی سه‌عیده‌ی قودس دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی مه‌حه‌ک له‌ وته‌یه‌کدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ هیوای خواست که‌ ئه‌م گرێبه‌سته‌ ببێته‌ هۆی یارمه‌تیدانی زیاتری منداڵانی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، هه‌روه‌ها دانا حسین ئاراسته‌کاری به‌رنامه‌ی منداڵپارێزی کوردستان له‌ وته‌یه‌کدا پاش به‌خێرهاتنی میوانان به‌ڵێنیدا له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ڕێکخراوه‌که‌ وه‌ک گه‌وره‌ترین ڕێکخراوی کوردستانی و عێراقی تایبه‌ت به‌ منداڵ که‌ یارمه‌تیده‌ری هه‌میشه‌یی منداڵان بێت بێ جیاوازی له‌هه‌ر بوارێکدا به‌ تایبه‌ت بواری ته‌ندروستی که‌ پێویستییه‌کی هه‌نوکه‌یی کوردستان و عێراقه‌.

گرێبه‌سته‌که‌ بریتیه‌ له‌ هاوکاریکردنی منداڵانی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌و هاوئاهه‌نگی و هاوکاری ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ ڕوی به‌ڕێوه‌بردن و کۆکردنه‌وه‌ی داتا و ڕاهێنان به‌ پزیشک و کارمه‌ندان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت به‌ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ منداڵانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

 

 

Leave a Reply