+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

سه‌ردانی گروپی گرتنه‌خۆی "ئیتاڵیا – ئیڤریا " بۆ كوردستان

 له‌به‌رواری (3-10/10/2012) كۆمیته‌ی شاری ئیڤریا له‌ وڵاتی ئیتاڵیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی (گرازێلا) و چه‌ند سپۆنسه‌رێكی تر که‌ له‌ کوردستان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ منداڵی بێ دایک یان بێ باوک به‌خێو ده‌کهن‌ به‌یارمه‌تییه‌کی مانگانه‌ له‌ ڕێگه‌ی منداڵپاریزی کوردستانه‌وه‌ سه‌ردانی كوردستانیان كرد.

 مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌ سه‌ردانه‌كه‌یان یادكردنه‌وه‌ی بیست ساڵه‌ی (به‌ دووانه‌كردنی شاری  ئیڤریا وشاری قه‌ڵادزێ‌ ) بوو ئه‌م په‌یوه‌ندیی یه‌  له‌ ساڵی (1992) وه‌   وه‌ به‌رده‌وامه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان .له‌گه‌ڵ  سه‌ردانكردنی سوودمه‌ندانی گرتنه‌خۆ و  ئه‌و منداڵانه‌ش كه‌ له‌ ووڵاتی ئیتاڵیا چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌ .

گروپی میوان سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌ره‌كی منداڵپارێزی كوردستانیان كردوو سه‌رجه‌می سێكته‌ره‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنا بوون به‌ چۆنێتی كاركردنی هه‌ر سێكته‌رێك له‌ بواری تایبه‌ت به‌ خۆیدا,.له‌ ڕۆژی دواتر دا سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ یان كردوو (یادگاری مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌و گۆرستانی هه‌ڵه‌بجه‌ و منداڵانی سوودمه‌ندی “ئیتاڵیا – ئیڤریا”یان له‌ و سنوره‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

 له‌به‌رواری (7-8/10/2012, سه‌ردانی شاری قه‌ڵادزێ‌) یان كرد سه‌ردانی به‌شێك  له‌ و سوودمه‌ندانه‌ی  له‌به‌رنامه‌ی گرتنه‌خۆدا نه‌ماون له‌ شاری (قه‌ڵادزێ‌ ,ڕانیه‌ )له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆریش له‌و سوودمه‌ندانه‌ی تاكو ئێستا یارمه‌تیه‌كانیان به‌رده‌وامه‌.

 

له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یاندا سه‌ردانی   شاری هه‌ولێر یان كرد له‌وێ‌ سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌ره‌كی منداڵپارێزی كوردستان و  سوودمه‌ندانی پێشووی گرتنه‌خۆیان كرد له‌ داهاتووشدا به‌ نیازن له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام  بوون له‌ هاوكاریه‌كانی  پێشوویاندا  چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نوێ‌ پێشكه‌شی منداڵانی كوردستان به‌ گشتی   و شاری قه‌ڵادزێ‌ پێشكه‌ش بكه‌ن .

Leave a Reply