+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

تیمێکی ئیتالی تایبه‌ت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری دڵی منداڵان له‌ سه‌ر بانگهێشتی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان گه‌یشتنه‌ شاری سلێمانی

ڕۆژی 21 ی ئه‌یلولی 2012 تیمێکی ئیتالی تایبه‌ت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری دڵی منداڵان له‌ سه‌ر بانگهێشتی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان گه‌یشتنه‌ شاری سلێمانی.

تیمه‌که‌ پێکهاتووه‌ له‌ 12 پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و دکتۆری به‌نج و نوشدار و یاریده‌ده‌ر و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ژماره‌یه‌ک منداڵی نه‌خۆشی زگماکی دڵ ده‌که‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی دڵی شاری سلێمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شاری سلێمانی.


شایه‌نی وتنه‌ که‌ تیمی پزیشکانی ئیتالی چه‌ندین جاری تر له‌ ساڵانی ڕابردوو خۆبه‌خشانه‌ له‌ سه‌ر بانگهێشتی منداڵپارێزی کوردستان سه‌ردانی کوردستانیان کردووه‌ و ده‌یه‌ها نه‌شته‌رگه‌ری و پشکنین و چاره‌سه‌ریان بۆ بۆ منداڵی تووشبوو به‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ ئه‌نجام داوه‌. 


Leave a Reply