+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1z1774 عێراق
L 505 کوردستان

گه‌نجان

چیرۆكێك ده‌رباره‌ی ئێمه‌

ئێمه‌ كێین؟

ڕێكخراوی منداڵپارێزی کوردستان KSC ڕێكخراوێكی سەربەخۆی ناحكومیی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا، دامەزراوە، كارده‌كات بۆ منداڵانبه‌بێ ڕه‌چاو كردنی نه‌ژاد، ڕه‌گه‌ز، پابه‌ندییه‌ ئایینی و سیاسییه‌كان .

درێژه‌ 

یارمه‌تی خێرا

سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی سلێمانی

له‌ ساڵى ١٩٩٨ ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ تا ئيستا به‌رده‌وامه‌ له‌ خزمه‌تكردن به‌گه‌نجان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، وه‌ك ماڵێكه‌ كه‌ رۆژانه‌ ،گه‌نجان بەبێ جیاوازی رووى تێده‌كه‌ن تواناكانيان په‌ره‌پێده‌ده‌ن و پيشانى ده‌ده‌ن، كۆى گشتى سودمه‌ندان لەساڵی ٢٠١٨دا .(٢٩٧٣ گه‌نج بووە‌ (١٣٧٣ كور-١٦٠٠ كچ
Donate Now

ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌ مرۆڤ بتوانێت هه‌رزه‌كار یان گه‌نجێكی پێگه‌یشتوو بێت هه‌میشه‌ كارێكی ئاسان نییه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ووڵاتێكدا كه‌ كلتووری وا بێت گه‌نجان پشتگوێ بخات. سه‌نته‌ره‌كانی گه‌نجان كه‌ سه‌ر به‌ منداڵپارێزی كوردستانن بۆ ئه‌وه‌ دامه‌زراون كه‌ شوێنێك بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ دابین بكه‌ن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ١٥ تا ٣٠ ساڵدایه‌ و
.بۆیان ببێته‌ شوێنی دیتنی هاوڕێ و هاوته‌مه‌نی
خۆیان و هانبدرێن له‌سه‌ر داهێنان و گه‌شه‌پێدانی تواناكانیان. ئه‌م سه‌نته‌رانه‌ چالاكی و پێداویستییه‌كانی وه‌رزش، مۆسیقا، خزمه‌تگوزاریه‌كانی شانۆ، سه‌ما، وێنه‌ كێشان و وێنه‌گرتن
دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بواری به‌كارهێنانی كۆمپویته‌ر، كتێبخانه‌ و كافتریایان تێدا هه‌یه‌. كارمه‌ندانی ئه‌م سه‌نته‌رانه‌: خول، فلیمی شه‌وانه‌، پێشبڕكێی وه‌رزشی و چالاكی جۆراو جۆری
.تر ئاماده‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆ نه‌وجه‌وانان و گه‌نجان بگونجێن

هه‌زاره‌ها كوڕ و كچ هه‌فتانه‌ دێنه‌ ئه‌م سه‌نته‌رانه‌ و له‌ ڕێگه‌ی پرۆگرامه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌یانه‌وه‌ كه‌ به‌ ناوی (گه‌نجان)ه‌وه‌یه‌ ده‌توانن چالاكیه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌یان بخه‌نه‌ڕوو هه‌روه‌ها
.گفتوگۆ له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به‌ گه‌نجانه‌وه‌ بكه‌ن

بێجگه‌ له‌و سه‌نته‌ره‌ی كه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٨ ه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی كراوه‌ته‌وه‌‌، هه‌شت سه‌نته‌ر له‌شاره‌كانی دیكه‌ هه‌ن كه‌ ئه‌وانیش ،iسه‌نته‌ره‌كانی ( ده‌ربه‌ندیخان، ڕانیه‌، كۆیه‌، كه‌لار، خانه‌قین
.بازیان، كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید)ن

 

ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م سه‌نته‌رانه‌ دابینكردنی شوێنه‌ بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی لاوان تاوه‌كو به‌ ڕاستی ببنه‌ لاو، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت بۆ كاری داهێنان هانیان بده‌ین و یارمه‌تییان بده‌ین له‌
.دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌ و توانا شاراوه‌كانیان

سه‌نته‌ری گه‌نجان شوێنێكی گشتییه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ و ئه‌نجامدانی چالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌كان له‌ هۆڵ و شانۆكه‌یدا كه‌ به‌ باشترین شێوه‌ ڕێكخراوه‌، ئاهه‌نگه‌كانی مۆسیقا
.شانۆگه‌ری پێشكه‌ش ده‌كرێن هه‌روه‌ها سیمینار و پێشانگاكه‌ له‌ به‌رده‌م گشت جه‌ماوه‌ردا كراوه‌ن

پرۆژه‌كانی گه‌نجان

پێویستمان به‌ یارمه‌تی تۆیه‌

چۆن یارمه‌تیمان ده‌ده‌یت؟

ببه‌ به‌ به‌شێك له‌ خێزانه‌كه‌مان پێكه‌وه‌ چه‌ند ژیانێك ڕزگار ده‌كه‌ین و برسێتی ده‌وه‌ستێنین.


!ببه‌خشه‌ ئێستا

بەشی گەنجان

ڤیدۆی گروپی دەفی دەربەندیخان، گروپێکی موزیکن لەلایەن سنتەری چالاکی گەنجانی دەربەندیخانەوە بەڕێوەدەبرێت.

له‌ زمانی منداڵانه‌وه‌