ڕێكخراوی منداڵپارێزی کوردستان KSC ڕێكخراوێكی سەربەخۆی ناحكومیی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا، دامەزراوە، كارده‌كات بۆ منداڵانبهبێ ڕه‌چاو كردنی نه‌ژاد، ڕه‌گه‌ز، پابه‌ندییه ئایینی و سیاسییه‌كان .
(مرۆڤی ژیر ده‌بێت له‌ش ساغی به گه‌وره‌ترین به‌هره‌ی مرۆڤ دابنێت و به بیری خۆی فێری ئه‌وه ببێت چۆن په‌ند له نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ربگرێت)
(پارێز و ته‌ندروستی / هیبۆقرات ( ٤٦٠_٣٣٧ پ.ز
مێژووی پڕ مه‌ینه‌تی كوردستانی عێراق كه جه‌نگ وێرانی كردبوو كاری له سه‌ر ته‌ندروستی دانیشتوان به تایبه‌تی منداڵان هه‌بوو، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و كێشانه منداڵپارێزی
كوردستان ساڵی ٢٠٠٥ كاره‌كانی خۆی له بواری ته‌ندروستیدا فراوان كرد و كه‌رتێكی تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌ندروستی دیكه دامه‌زراند و سه‌رچاوه‌ی دارایی زۆری بۆ
.ته‌رخان كرد
به‌رنامه‌ی منداڵپارێزی كوردستان له بواری ته‌ندروستیدا پشتگیری پزیشكی و ڕاهێنانه‌وه بۆ ئه‌و منداڵانه دابین ده‌كات كه هه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌ك یا هه‌ر حاڵه‌تێكی كه‌م توانایان هه‌بێت
ڕێكخراوه‌كه‌مان یارمه‌تی خێزانه‌كان ده‌دات له ده‌ستنیشانكردنی چاره‌سه‌ری پێویستدا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ره پزیشكییه له هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو، ئه‌وا هه‌وڵی یارمه‌تی و چاره‌سه‌ر
كردن له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌دات. منداڵپارێزی كوردستان سه‌نته‌رێك بۆ ڕاهێنانه‌وه‌ی منداڵان به ڕێوه ده‌بات به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمدا، ئه‌م سه‌نته‌ره تایبه‌ته به‌و
منداڵانه‌ی كه كه‌م توانایی ژیری یان جه‌سته‌ییان هه‌یه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی درێژه‌خایه‌ن یا سه‌ختیان هه‌یه، تا ئێستا ١٥٠٠٠ له‌م منداڵانه كه له سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدان لای ئێمه
.تۆمار كراون
هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه‌مان گه‌لێك له پرۆژه‌كانی توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی به‌ڕێوه ده‌بات و پاره‌یان بۆ دابینده‌كات، سروشتی ئه‌م توێژینه‌وانه‌ش جیاوازن
.به پێی كاتی ئه‌نجامدانیان، هه‌ر چه‌نده ئامانجی گشتیان یه‌كه كه ئه‌ویش باشكردنی ته‌ندروستیی گشتی سه‌رجه‌م منداڵانه
ببه به به‌شێك له خێزانه‌كه‌مان پێكه‌وه چه‌ند ژیانێك ڕزگار ده‌كه‌ین و برسێتی ده‌وه‌ستێنین.
ماڵه‌وه‌م به جێ هێشت دوو مانگ له‌مه‌و پێش له ئه‌نبار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش هات بۆمان، ده‌مه‌وێت سوپاسی منداڵپارێزی كوردستان بكه‌م مامۆستای به‌رێزیان هه‌یه، من زۆر حه‌زم به كاری وێنه كێشانه
زۆر سوپاسی منداڵپارێزی كوردستان ده‌كه‌م، پرۆژه‌ی په‌لكه‌زێرینه زه‌رده‌خه‌نه‌ی خسته سه‌ر لێوی منداڵانی توش بوو به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها بردینه ده‌ره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له سروست ببینن
ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی منداڵپارێزی كوردستان بكه‌م هه‌موو مانگێك ئاهه‌نگمان بۆ ساز ده‌كه‌ن له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه ئه‌و مانگه له دایك بوون.
تیپی مۆیزیكهكه دیاری دهبهخشهنهوه به‌سه‌ر منداڵاكهندا و دڵخۆشیان ده‌كه‌ن