+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1z1774 عێراق
L 505 کوردستان

په‌روه‌رده‌

چیرۆكێك ده‌رباره‌ی ئێمه‌

ئێمه‌ كێین؟

ڕێكخراوی منداڵپارێزی کوردستان ڕێكخراوێكی سەربەخۆی ناحكومیی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا، دامەزراوە، كارده‌كات بۆ منداڵان به‌بێ ڕه‌چاو كردنی نه‌ژاد، ڕه‌گه‌ز، پابه‌ندییه‌ ئایینی و سیاسییه‌كان

درێژه‌ 

یارمه‌تی خێرا

تیمی پزیشکی ئەمریکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ

تیمی پزیشکی ئەمریکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ سه‌ردانی کوردستانیان کردو رۆژی شەممە، 23 / 5 / 2015 رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاری تیمی ئه‌مریکی و نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی و د. ئاسۆ توانیان پشکنینی پێویستEcho بۆ زیاتر لە ٣٥ منداڵ لە ناحیەی شۆڕش...
زیاتر ...
Donate Now

په‌روه‌رده‌ له‌ پێناوی ژیاندا

(په‌روه‌رده‌ی میللی له‌ گرنگیدا دوا به‌ دوای ئازادی و دادپه‌روه‌ری دێت و به‌بێ ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ ئازادی و دادپه‌روه‌ری به‌رده‌وامیان نابێت)
جێمس ئه‌ی. گارفێڵد، ١٢ ته‌موزی   ١٨٨٠
په‌روه‌رده‌ به‌ كلیلی پرۆسه‌ی په‌ره‌ پێدان داده‌نرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ گشت كه‌س له‌ كوردستانی عێراقدا مافی چوونه‌ قوتابخانه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام شێوازه‌كانی وانه‌ ووتنه‌وه‌، بینای
.قوتابخانه‌كان، پێداویستی و ئاسانكارییه‌كانی دیكه‌ كۆنن و به‌ ڕاده‌ی پێویست نین
منداڵپارێزی كوردستان پرۆگرامێکی بۆ په‌روه‌رده‌ هه‌یه‌ كه‌ بنكه‌یه‌كی فراوانی هه‌یه‌ و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌رته‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات گشت پێداویستییه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی
.پاشه‌ڕۆژێكی چاكتر بهێنێته گۆڕێ
.هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه‌مان پشتگیری له‌و دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییانه‌ ده‌كات كه‌ تایبه‌تن به‌ منداڵان و هه‌ندێكیان به‌ڕێوه‌ ده‌بات
سه‌نته‌ره‌ ڕۆشنبیریه‌كانی منداڵان كه‌ به‌ (كازیوه‌) ناسراون هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌كانی چالاكیی گه‌نجان له‌ گشت شوێنێكی كوردستانی عێراقدا هه‌ن، منداڵان ده‌توانن به‌ مه‌به‌ستی یاریكردن و
.بینینی هاوڕێكانیان هه‌روه‌ها بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و چالاكیانه‌ی كه ‌له‌و سه‌نته‌رانه‌دا هه‌ن ڕوویان لێبكه‌ن
مندالپارێزی كوردستان دواناوه‌ندییكی نموونه‌یی تێكه‌ڵاو له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌بات كه‌ خوێندن تێیدا به‌ زمانی ئنگلیزییه‌ وئه‌و شێوازه‌ی له‌وێ به‌كاردێت جیاوازه‌ له‌ قوتابخانه‌ كوردییه‌ ئاساییه‌كانی تر، هه‌ر چه‌نده‌ هه‌مان پرۆگرامی نیشتمانی په‌یڕه‌و ده‌كات، خوێندكارانی ئه‌م خوێندنگه‌یه‌ نه‌وه‌ی گشت چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ن و ئه‌م خوێندنگه‌یه‌ هه‌لی گه‌یشتن به‌ پله‌ په‌روه‌رده‌ییه‌
.به‌رزه‌كانیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت

پرۆژه‌كانی په‌روه‌رده‌

پێویستمان به‌ یارمه‌تی تۆیه‌

چۆن یارمه‌تیمان ده‌ده‌تیت؟

ببه‌ به‌ به‌شێك له‌ خێزانه‌كه‌مان پێكه‌وه‌ چه‌ند ژیانێك ڕزگار ده‌كه‌ین و برسێتی ده‌وه‌ستێنین.


!ببه‌خشه‌ ئێستا

گه‌له‌ری

له‌ زمانی منداڵانه‌وه‌