ڕێكخراوی منداڵپارێزی کوردستانKSC ڕێكخراوێكی سەربەخۆی ناحكومیی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا، دامەزراوە، كارده‌كات بۆ منداڵانبهبێ ڕه‌چاو كردنی نه‌ژاد، ڕه‌گه‌ز، پابه‌ندییه ئایینی و سیاسییه‌كان .
پاراستنی منداڵ ئامانجی گەورەو سەرەکی منداڵپارێزە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دابینکردنی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی، دەرونیی، پەروەردەیی، تەندروستی، گەنجان، گرتنەخۆو ئارا
.دەکەونە ژێر چەتری پاراستنی مافەکانی منداڵەوە
پڕۆگرامی پاراستنی منداڵ لە منداڵپارێزی کوردستاندا، هەموو ئەو هەوڵ و کار‌و ڕێکارانه‌یه، کە ڕێگری دەکات لە ڕوودانی هەر شێوازێک لە شێوازەکانی توندوتیژی و خراپ مامەڵەکردن و
.ئیستغلالکردنێک، بەرامبەر بە منداڵ لە ژینگە جیاوازەکانی وەک خێزان، کۆمەڵگە، پەروەدەو خوێندن، دامودەزگاو دامەزراوە حکومییەکان
منداڵپارێزی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه له ساڵی ١٩٩١دا، هه‌موو هه‌وڵ و هاوکارییه‌کی خستۆته‌گه‌ر بۆ فه‌راهه‌مکردنی ژینگه‌یه‌کی پارێزراو، دوور له هه‌موو شێوازێکی خراپ
مامه‌ڵه‌کردن و توندوتیژیی و چه‌وساندنه‌وه‌و ئیستغلالکردنێک به‌رامبه‌ر به منداڵ، به هاوکاریکردنی داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت و هەماهەنگی و بەشداری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه
ناوخۆیی و نێودەوڵهتییهکان بۆ مسۆگه‌رکردنی پاراستنی منداڵ، چونکه پاراستنی منداڵ تاکه سه‌رچاوه‌یه وه‌ک مافێکی ڕه‌سه‌نی منداڵ، که ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌و گه‌شه‌یه‌کی شیاو‌و ژیانێکی
.شایستە بۆ هه‌موو منداڵێک ده‌کات
ڕێککه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی منداڵ و هه‌موو قه‌واڵه‌و ڕێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌نداره‌کانی تری تایبه‌ت به منداڵ، بنچینه‌و پێوه‌رن بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رنامه‌و پڕۆژانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌دەین
.له بواره‌کانی پاراستنی منداڵدا
لە چوارچێوەی پاراستنی منداڵدا ستراتیژی منداڵپارێزی کوردستان لە بەرنامەو پڕۆژەکانیدا، لە مه‌ودای کورت و مامناوەندو درێژخایەندا، کاردەکات لەسەر: پاراستنی ئەو منداڵانەی کە
له ژینگەی خێزانییان بێبەشن، هاوسەرگیریپێکردنی منداڵ، توندوتیژی بەرامبەر منداڵ، دادوەری نەوجەوانان، منداڵی ئیشکەر، ئەو منداڵانەی بازرگانیان پێوه‌دەکرێت و ئەو منداڵانەی بێبەشن
.لە ناسنامە
لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان منداڵپارێزی کوردستان و هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانانە، بە بڕیاری قائمقامیەتی ناوەندی شاری سلێمانی لە مانگی ٤ / ٢٠١٧دا پێکهێنراوە، لە سێ توێژەری دەرونی و شەش پۆلیسی هۆبەی پۆلیسی نەوجەونان پێکهاتووە لەگەڵ دوو شۆفێردا، ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوبەری پۆلیسی نەوجەوانان و منداڵپارێزی کورستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ قائمقامیەتدا
ئەرکی ئەم لیژنەیە دەستنیشانکردن و پاراستن و چاودێریکردنی ئەو منداڵانەیە کە لە مەترسیدان یان ئیستغلالکروان بۆ دەرۆزەکردن و کارکردن لە خوار تەمەنی یاساییەوە لە ترافیکەکان و شوێنە گشتییەکانی ناو شاری سلێمانیدا. لەشەواندا سەردانی میوانخانەو کافتریاو گازینۆکان دەکەن بەمەبەستی چاودێری پاراستنی ئەو نەوجەوانانەی کە لە ئەگەری ڕووبەڕووبونەوەی مەترسیدان لەو شوێنکارانەدا
ئامانجی لیژنەکە بەهێزکردنی ئاستی پاراستن و چاودێریکردن بۆ ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لەخوار ١٨ساڵەوەیە لە ترافیک و شوێنە گشتییەکانی ناو شاری سلێمانیدا و ڕوبەڕوبونەوەی مەترسی و ئیستغلالکردن دەبنەوە
ببه به به‌شێك له خێزانه‌كه‌مان پێكه‌وه چه‌ند ژیانێك ڕزگار ده‌كه‌ین و برسێتی ده‌وه‌ستێنین.
ماڵه‌وه‌م به جێ هێشت دوو مانگ له‌مه‌و پێش له ئه‌نبار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش هات بۆمان، ده‌مه‌وێت سوپاسی منداڵپارێزی كوردستان بكه‌م مامۆستای به‌رێزیان هه‌یه، من زۆر حه‌زم به كاری وێنه كێشانه
زۆر سوپاسی منداڵپارێزی كوردستان ده‌كه‌م، پرۆژه‌ی په‌لكه‌زێرینه زه‌رده‌خه‌نه‌ی خسته سه‌ر لێوی منداڵانی توش بوو به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها بردینه ده‌ره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له سروست ببینن
ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی منداڵپارێزی كوردستان بكه‌م هه‌موو مانگێك ئاهه‌نگمان بۆ ساز ده‌كه‌ن له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه ئه‌و مانگه له دایك بوون.
تیپی مۆیزیكهكه دیاری دهبهخشهنهوه به‌سه‌ر منداڵاكهندا و دڵخۆشیان ده‌كه‌ن