+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1z1774 عێراق
L 505 کوردستان

منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە

چیرۆكێك ده‌رباره‌ی ئێمه‌

ئێمه‌ كێین؟

ڕێكخراوی منداڵپارێزی کوردستان KSC ڕێكخراوێكی سەربەخۆی ناحكومیی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا، دامەزراوە، كارده‌كات بۆ منداڵانبه‌بێ ڕه‌چاو كردنی نه‌ژاد، ڕه‌گه‌ز، پابه‌ندییه‌ ئایینی و سیاسییه‌كان .

درێژه‌ 

یارمه‌تی خێرا

بێریڤان

بێریڤان ئەو منداڵە ٢ ساڵانەیەی دوای لەدەست دانی دایک و باوکی لە کەمپی ئاوارەکانی عەربەت لەگەڵ نەنکی و ٩منداڵی تردا دەژین، پاش بەدواداچون بۆ کەیسی بێریڤان، رۆژی 2015/6/6 بە سەرکەوتویی نەشتەرگەری فتق بۆ بێریڤان لە نەخۆشخانەی شار ئەنجامدرا. هاوکات رێکخراوی منداڵپارێزی...
زیاتر ...
Donate Now

پشتگیریکردنی منداڵانی توشبوو بە نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و خێزانه‌کانیانە به‌ هاوکاریکردنیان له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، سایکۆلۆجی و
.دارایی له‌ کاتی پێویستدا

پرۆژه‌ی  ئارا لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیکرد بە کارکردن لە ژێر دروشمی “منداڵی تووشبوو بە شێرپه‌نجە ده‌کرێت چاکببێته‌وه‌” یان “شێرپەنجەی منداڵان دەتوانرێت چارەسەر بکرێت”. له‌ ڕوانگه‌ی
.ئه‌مه‌وه‌ هەموو چالاکییەکانی ئەم پرۆژه‌یه‌ لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان تەرخان کراوە بۆ گەیشتن بەم دروشمە

.١- دابینکردنی هاوکاری کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ منداڵانی  تووشبوو بە شێرپه‌نجە و خێزانەکانیان
.٢- بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵ و چۆنیەتی مامەڵه‌کردن لەگەڵیان
.٣- کارکردن بۆ باشترکردنی دەستنیشانکردنی پێشوەخت بۆ شێرپەنجەی منداڵان لەپێناو زووتر چارەسەرکردنیان
.٤- ئامادەکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە

: ڕۆڵی منداڵپارێزی کوردستان

منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات بە هاوکاری کردن و ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان خێزانەکان، منداڵان و سەنتەرەکانی تەندروستی بە
دریژایی وەرگرتنی چارەسەر لە نه‌خۆشخانه‌کانی تایبه‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌ ( هیوا/ سلێمانی، نانه‌که‌لی/ هه‌ولێر و سه‌نته‌ری ژین/ دهۆک)، هەروەها هاوکاری منداڵان ده‌کات بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی
.ئاسایی خۆیان لە دوای وه‌رگرتنی چارەسەر
منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی پێشکه‌ش به ‌منداڵانی تووشبوو بەشێرپەنجەو خێزانەکانیان دەکات بە دابینکردنی راوێژکار و توێژەری کۆمەڵایەتی بۆ منداڵان و
.دایک و باوکان،  هەروەها دابینکردنی هاوکاریی دارایی لە کاتی پێویست

: منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە

شێرپەنجە یەکەم هۆکاری مردنە لە نێو منداڵان، هەموو سێ چرکەیەک منداڵێکی نوێی تووشبوو بە شێرپەنجە دەستنیشان دەکرێت لە
هەموو جیهان لە ساڵی ٢٠١٨دا‌ نزیکەی ٢٠٠ منداڵی تەمەن (٠ – ١٨) ساڵ چارەسەریان بۆ شێرپەنجە وەرگرتووە. ئەم ژمارەیە گشت ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە چارەسەریان بۆ دەکرێت و ئەو منداڵانەش کە تازە ناویان تۆمار کردووه‌ لە هەرێمی کوردستان، و هەروەها منداڵی ئاوارە و پەنابەرێش لە خۆ دەگرێت
تێچووی چاره‌سه‌ری منداڵیکی تووشبوو بەشێرپەنجە نزیکەی زیاتر لە  ١٠٠٠٠٠$ . خۆشبەختانە منداڵان دەرفەتی سەرکەوتنیان بەسەر ئەم نەخۆشیە زیاترە، نزیکەی ٨٠%  منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە ژیانێکی تەندروست دەژین له‌ دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ئەگەر پێداویستییەکانیان بۆ دابینبکرێت

 

 

پرۆژه‌كانی بەشی ئارا

پێویستمان به‌ یارمه‌تی تۆیه‌

چۆن یارمه‌تیمان ده‌ده‌یت؟

ببه‌ به‌ به‌شێك له‌ خێزانه‌كه‌مان پێكه‌وه‌ چه‌ند ژیانێك ڕزگار ده‌كه‌ین و برسێتی ده‌وه‌ستێنین.


!ببه‌خشه‌ ئێستا

گه‌له‌ری

له‌ زمانی منداڵانه‌وه‌