+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1z1774 عێراق
L 505 کوردستان

به‌شه‌کان

پاراستنی منداڵ

پاراستنی منداڵ بەهەموو شێوازەکانیەوە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکیەکانی منداڵپارێزی کوردستان. ئێمە هەمیشە کاردەکەین بۆ باشترین بەرژەوەندی بۆ بە منداڵ و بەرپرسین  لە بەڕێوەبردنی کەیسە تایبەتەکان و بارودۆخە هەستیارەکانی
پەیوەندیدار بە منداڵان. پرۆگرامەکەمان
پێکهاتووە لە جێبەجێکردنی هێڵی فریاکەوتنی منداڵ ١١٦، سیستەمی دادوەری نەوجەوانان، پرۆژەکانی پاراستنی ئەو منداڵانەی کاردەکەن، ئەو کەیسانەی منداڵ تێیدا استغلال کراوە، منداڵانی سەرشەقام و ئەو نەوجەوانانەی
.کە کە بەرکەوتنیان لەگەڵ یاسادا هەیە
داکۆکیکردن لە مافەکانی منداڵ لە پێشینەی
.کارەکانی منداڵپارێزی کوردستانە

گه‌شه‌پێدانی توانای گه‌نجان

منداڵپارێزی کوردستان ٨ سەنتەری چالاکی
،گەنجان بەڕێوەدەبات لە سلێمانی، کەلار، کۆیە
ڕانیە، دەربەندیخان، .هەڵەبجە، شۆڕش، خانەقین
.و کەرکوک.هەر سەنتەرێک چەندین هەلی جیاواز
،پێشکەش بە گەنجان دەکات لەوانە ڕاهێنانی
پیشەیی، وۆرکشۆپ، پسپۆڕی تەکنیکی و
تەرخانکردنی شوێنێک بۆ هاندانی گەنجان بۆ
داهێنان، وەرزش، هونەر، موزیک و دەرخستنی
تواناکانیان. منداڵپارێزی کوردستان سەنتەرەکانی
گەنجانی دامەزراندووە تاکو ببێتە شوێنێکی
کۆمەڵایەتی و دروستکەر بۆ گەنجان پرۆگرامی
گەشەپێدانی توانای گەنجان هانی گەنجان دەدات
بۆ فێربوون، بنیادنانی داهاتوویەکی باشتر بۆیان
و بەدەستهێنانی داهات و پێشوازی لە هەموو
.گەنجان دەکات بەبێ جیاوازی

گرتنه‌خۆ

منداڵپارێزی کوردستان پرۆگرامێکی تایبەتی هەیە بۆ ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە پشتگیری زیاتر هەیە لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پرۆگرامە جۆراوجۆرەکانی ڕێکخراوەکەمان، سپۆنسەرەکانمان لە دورەوە
لە هەموو جیهانەوەن بەڵام لە ئێستادا ١٥٠٠ منداڵ
لە پرۆگرامی گرتنەخۆی منداڵپارێزی کوردستان
تۆمارکراون و زۆرێک منداڵی تریش چاوەڕیی
.هاوکارییە
تۆ دەتوانی ببیت بە بەشێک لە گۆرانکاریەکی
گرنگ لە ژیانی منداڵێک بە لەخۆگرتنی منداڵێک
هەر ئەمڕۆ بە بەخشینی بڕە پارەیەک لە نێوان
.٣٠$ بۆ ١٠٠$ مانگانە

ته‌ندروستی

پرۆگرامی تەندروستی منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری پزیشکی پێشکەش بە منداڵانی نەخۆش دەکات. لەڕێگەی ئەو پەیوەندییە بەرفراوانەی کە هەمانە لەگەڵ پسپۆرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان، ئێمە دەتوانین هەندێک کەیسی پزیشکی تایبەت ڕەونەی دەرەوە بکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی منداڵان ئەو چارەسەرە وەردەگرن کە پێویستیانە لەوانە نەخۆشیە زگماکیەکانی دڵ، ناڕێکی دەم و لێو، منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ڕاستکردنەوەی بڕبڕەی پشت، تالاثیمیا و شێرپەنجەی خوێن (لیوکیمیا) و هەندێک کات بۆ
چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتانەی تێچوویان زۆرە یاخود سنوردارە، ئێمە پاڵپشتی مادی و پزیشکی
.خێزانەکان دەکەین

په‌روه‌رده‌

پەروەردە کلیلی پێشکەوتنە هەرچەندە هەموو منداڵێک مافی خوێندنی هەیە لە هەرێمی کوردستان، بەداخەوە منداڵان زانیاریان نییە دەربارەی مافەکانیان و چۆنێتی پارێزگاری کردن لەو مافانە. منداڵپارێزی کوردستان گرنگی دەدات بە ئاشناکردنی منداڵان بە مافەکانیان و هاندان بۆ گەشەکردنی منداڵ لەڕێگەی پرۆژە پەروەردەیە درێژخایەنەکانی منداڵپارێز کە پێکدێت لە ٥ مەڵبەندی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان، سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، خوێندنگەی دواناوەندی شەهید جەباری نموونەی، ٢ دایەنگە و پرۆژەی
.پەروەردەیی لە کەمپی پەنابەران

(منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە (ئارا

ئارا پرۆگرامێکی نوێی منداڵپارێزی کوردستانە. ئارا واتە هیوا کە سەرەکیترین ئامانجە بۆ گێڕانەوەی هیوا بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشن و چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن. ئەمڕۆ شێرپەنجە نەخۆشیەکی باوە لە کۆمەڵگەکاندا، منداڵپارێزی کوردستان گرنگی دەدات بە پێدانی زانیاری، هاوکاری دارایی و پاڵپشتی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو منداڵانەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون و خێزانەکانیان، سەرەتا لە بەشی تایبەت بە منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی دەستمانپێکرد و ئێستا لە هەولێر
لە نەخۆشخانەی نانەکەلی و لە دهۆک لە
.سەنتەری ژین دەستبەکارین