منداڵێك بگره خۆ
ڕۆژانه ملیۆنه‌ها منداڵ دووچاری نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگ برسییه‌تی، بێمتمانه‌یی كۆمه‌ڵایتی و هه‌ژاری ده‌بن، زۆرێكیشیان له خۆشییه‌كانی منداڵی بێبه‌شن.
رێكخراوه‌كه‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و منداڵانه كار ده‌كات، به كه‌مێك كار كردن ده‌توانین ژیانیان بگۆڕین بۆ دۆخێكی باشتر.
منداڵپارێزی كوردستان / سندووقی منداڵانی كوردستان (KSC/KSF) له ساڵی ١٩٩١ به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوی (گرتنه‌خۆ له دووره‌وه) ده‌ستپێكرد و له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه هه‌زاره‌ها منداڵی عێراقی و كورد گیراونه‌ته خۆ و له ساڵی 2009 دا 1558 منداڵ له به‌رنامه‌ی گرتنه‌خۆدان، به‌ڵام هێشتا به هه‌زاران هه‌ن كه پێویستییان به پشتگییری ئێوه‌یه.
ئه‌توانیت به مانگی ٣٠ دۆلار منداڵێك بگریته خۆ و دوا تریش سه‌رپه‌رشتی بكه‌یت و نامه‌ی بۆ بنێریت و نامه‌ش له‌وه‌وه وه‌ربگریت.
بۆ هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی منداڵه‌كان له‌خۆده‌گرن ده‌شێت ئه‌و منداڵانه ببنه به‌شێكی سروشتی فراوانتری خێزانه‌كانیان.
ڕێكخراوه‌كه‌مان یارمه‌تیی منداڵی بێ دایك وباوك، ئه‌و منداڵانه‌ی كه یه‌كێك له دایك یان باوكیان نه‌ماوه و یان ئه‌وانه‌ی باوكه‌كانیان تووشی كه‌م توانایی جه‌سته‌یی وابوون كه توانای كار كردنیان نه‌ماوه.
ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له كه‌سه له‌خۆگره‌كان وه‌رده‌گیرێت بۆ پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك پۆشاك، خۆراك، خاوێنی، ته‌ندروستی و كاروباری په‌روه‌رده‌ییان خه‌رج ده‌كرێت.
به به‌خشینی بڕه پاره‌یه‌كی مانگانه‌ی كه‌م ده‌توانیت ژیانی منداڵێك بگۆڕیت.
گه‌ر ئاره‌زووی له خۆ گرتنی منداڵێك ده‌كه‌یت هیچی پێناوێت جگه له‌وه‌ی ئێستا ناوت تۆمار بكه‌یت.
ئیمــــــــــــــــــــــــــــــــــــزای بكـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه.