پشتگیری پزیشكی
له سه‌ره‌تادا ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌شێك بوو له سێكته‌ری گرتنه خۆ، به‌ڵام به هۆی زیادبوونی پێویستی له پشتگیریی پزیشكی، منداڵپارێزی كوردستان له ٢٠٠٥ دا بڕیاریدا پرۆژه‌كه فراوان بكات، سه‌ره‌تا ئه‌و پشتگیرییه پێشكه‌ش به‌و خێزانانه ده‌كرا كه پرۆگرامی گرتنه خۆ ده‌یگرتنه‌وه، به‌ڵام ئێستا بۆ گشت كه‌سێكه كه توانای دابینكردنی چاره‌سه‌ریی پزیشكی نه‌بێت بۆ منداڵه‌كه‌ی.
ئێمه یارمه‌تی ئه‌و خێزانانه ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی باشترین پزیشك بكه‌ن تا پشكنینی دروست بۆ منداله‌كه ئه‌نجام بده‌ن و باشترین چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه. له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمدا لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه كه بریتییه له پزیشكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی: دڵ، چاو، قوڕگ، لووت و گوێ هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌ر و پزیشكی گشتی.
كارمه‌ندانمان سه‌ردانی خێزانه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له بار‌و دۆخی گوزه‌ران، پێشیینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، باری ئابووری و مێژووی نه‌خۆشی منداڵه‌كان ئاگادار بن، به‌م شێوه‌یه‌ش وێنه‌یه‌كی ڕوونی جۆری ئه‌و یارمه‌تییه‌مان لا دروست ده‌بێت كه هه‌ر خێزانێك پێویستییه‌تی، ئه‌و خێزانانه‌ی گوزه‌رانیان باشه یارمه‌تیی دارایی نادرێن، به‌ڵام له ڕووی ڕاوێژكاری پزیشكی و ئاسانكاری پێویست بۆ چاره‌سه‌ر كردن یارمه‌تییان ده‌ده‌ین.
ئه‌وانه‌ی باری داراییان خراپه سوود له گشت بڕگه‌كانی به‌رنامه‌كه وه‌رده‌گرن، هه‌ركات چاره‌سه‌ر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم نه‌بوو ئه‌وا ئاسانكاری پێویست ڕێكده‌خه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه نه‌خۆشه‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا یان ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بكرێت، له ڕێگه‌ی هاوكاری حكومه‌ت و ڕێكخراوه بیانییه‌كانیشه‌وه هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ر كردنی باشترین چاره‌سه‌ر كردن بۆ منداڵه‌كه ده‌ده‌ین.
سه‌ره‌تا كارمه‌ندانی ڕێكخراوه‌كه‌مان ڕاوێژكاری پزیشكی ئاماده ده‌كه‌ن، پاشان ئاماده باشی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ دابینكردنی چاره‌سه‌ر، له دوای هه‌ر نه‌شته‌ر گه‌رییه‌كیش ئه‌و كارمه‌ندانه سه‌ردان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی به‌دوا چوون و دڵنیا بوون له چاك بوونه‌وه و بۆ پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی پێویست.
ڕێكخراوه‌كه‌مان پاره‌ی پشكنینه پزیشكییه‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ هه‌ر وه‌ك ئه‌و پشكنینه به‌رده‌وامانه‌ی كه له حاڵه‌تی لۆكیمیادا پێویست ده‌بن.
هه‌روه‌ها منداڵپارێزی كوردستان مه‌ڵبه‌ندیی ڕاهێنانه‌وه‌ی مندالان به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه تێیدا منداڵانی كه‌م توانا ئامێر و ئامڕازه‌كانی ڕاهێنانه‌وه و مه‌شقی تایبه‌ت به ڕاهێنانه‌وه و باشكردنی جووڵه‌یان پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌م مه‌ڵبه‌ندی فێركارییه‌ی ڕاهێنانه‌وه‌ی منداڵان له سلێمانییه، به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی شارن ڕێكخراوه‌كه‌مان كاری پێویست ئه‌نجام ده‌دات بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ مه‌ڵبه‌نده‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌شیان.
|