
په‌روه‌رده له پێناوی ژیاندا
(په‌روه‌رده‌ی میللی له گرنگیدا دوا به دوای ئازادی و دادپه‌روه‌ری دێت و به‌بێ ئه‌و په‌روه‌رده‌یه ئازادی و دادپه‌روه‌ری به‌رده‌وامیان نابێت)
جێمس ئه‌ی. گارفێڵد، ١٢ ته‌موزی ١٨٨٠
په‌روه‌رده به كلیلی پرۆسه‌ی په‌ره پێدان داده‌نرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه گشت كه‌س له كوردستانی عێراقدا مافی چوونه قوتابخانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام شێوازه‌كانی وانه ووتنه‌وه، بینای قوتابخانه‌كان، پێداویستی و ئاسانكارییه‌كانی دیكه كۆنن و به ڕاده‌ی پێویست نین.
منداڵپارێزی كوردستان كه‌رتێكی بۆ په‌روه‌رده هه‌یه كه بنكه‌یه‌كی فراوانی هه‌یه و له ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌رته‌وه هه‌وڵ ده‌دات گشت پێداویستییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی پاشه ڕۆژێكی چاكتر بهێنێته گۆڕێ.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه‌مان پشتگیری له‌و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییانه ده‌كات كه تایبه‌تن به منداڵان و هه‌ندێكیان به‌ڕێوه ده‌بات.
سه‌نته‌ره ڕۆشنبیریه‌كانی منداڵان كه به (كازیوه) ناسراون هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌كانی چالاكیی گه‌نجان له گشت شوێنێكی كوردستانی عێراقدا هه‌ن، منداڵان ده‌توانن به مه‌به‌ستی یاریكردن و بینینی هاوڕێكانیان هه‌روه‌ها بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و چالاكیانه‌ی كه له‌و سه‌نته‌رانه‌دا هه‌ن ڕوویان لێبكه‌ن.
مندالپارێزی كوردستان دواناوه‌ندییكی نموونه‌یی تێكه‌ڵاو له سلێمانی به‌ڕێوه ده‌بات كه خوێندن تێیدا به زمانی ئنگلیزییه وئه‌و شێوازه‌ی له‌وێ به‌كاردێت جیاوازه له قوتابخانه كوردییه ئاساییه‌كانی تر، هه‌ر چه‌نده هه‌مان پرۆگرامی نیشتمانی په‌یڕه‌و ده‌كات، خوێندكارانی ئه‌م خوێندنگه‌یه نه‌وه‌ی گشت چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ن و ئه‌م خوێندنگه‌یه هه‌لی گه‌یشتن به پله په‌روه‌رده‌ییه به‌رزه‌كانیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت.
|