سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجان

ئه‌و ڕاستییه‌ی كه مرۆڤ بتوانێت هه‌رزه‌كار یان گه‌نجێكی پێگه‌یشتوو بێت هه‌میشه كارێكی ئاسان نییه به تایبه‌تی له ووڵاتێكدا كه كلتووری وا بێت گه‌نجان پشتگوێ بخات. سه‌نته‌ره‌كانی گه‌نجان كه سه‌ر به منداڵپارێزی كوردستانن بۆ ئه‌وه دامه‌زراون كه شوێنێك بۆ ئه‌و گه‌نجانه دابین بكه‌ن كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٥ تا ٣٠ ساڵدایه و بۆیان ببێته شوێنی دیتنی هاوڕێ و هاوته‌مه‌نی خۆیان و هانبدرێن له‌سه‌ر داهێنان و گه‌شه‌پێدانی تواناكانیان. ئه‌م سه‌نته‌رانه چالاكی و پێداویستییه‌كانی وه‌رزش، مۆسیقا، خزمه‌تگوزاریه‌كانی شانۆ، سه‌ما، وێنه كێشان و وێنه‌گرتن دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بواری به‌كارهێنانی كۆمپویته‌ر، كتێبخانه و كافتریایان تێدا هه‌یه. كارمه‌ندانی ئه‌م سه‌نته‌رانه: خول، فلیمی شه‌وانه، پێشبڕكێی وه‌رزشی و چالاكی جۆراو جۆری تر ئاماده ده‌كه‌ن كه بۆ نه‌وجه‌وانان و گه‌نجان بگونجێن.
هه‌زاره‌ها كوڕ و كچ هه‌فتانه دێنه ئه‌م سه‌نته‌رانه و له ڕێگه‌ی پرۆگرامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌یانه‌وه كه به ناوی (گه‌نجان)ه‌وه‌یه ده‌توانن چالاكیه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌یان بخه‌نه‌ڕوو هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به گه‌نجانه‌وه بكه‌ن.
بێجگه له‌و سه‌نته‌ره‌ی كه له ساڵی ١٩٩٨ ه‌وه له شاری سلێمانی كراوه‌ته‌وه، هه‌شت سه‌نته‌ر له‌شاره‌كانی دیكه هه‌ن كه ئه‌وانیش سه‌نته‌ره‌كانی ( ده‌ربه‌ندیخان، ڕانیه، كۆیه، كه‌لار، خانه‌قین، بازیان، كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید)ن.

ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م سه‌نته‌رانه دابینكردنی شوێنه بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی لاوان تاوه‌كو به ڕاستی ببنه لاو، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت بۆ كاری داهێنان هانیان بده‌ین و یارمه‌تییان بده‌ین له دۆزینه‌وه‌ی به‌هره و توانا شاراوه‌كانیان.
سه‌نته‌ری گه‌نجان شوێنێكی گشتییه بۆ كۆبوونه‌وه و ئه‌نجامدانی چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌كان له هۆڵ و شانۆكه‌یدا كه به باشترین شێوه ڕێكخراوه، ئاهه‌نگه‌كانی مۆسیقا، شانۆگه‌ری پێشكه‌ش ده‌كرێن هه‌روه‌ها سیمینار و پێشانگاكه له به‌رده‌م گشت جه‌ماوه‌ردا كراوه‌ن.
|