خوێندنگای دواناوه‌ندی نمونه‌یی

منداڵپارێزی كوردستان له‌ساڵی ٢٠٠١ دا خوێندنگه‌یه‌كی دواناوه‌ندی نموونه‌یی له شاری سلێمانی كرده‌وه، ئه‌م خوێندنگه‌یه وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌ش كردنی پێوه‌رێكی په‌روه‌رده‌یی له سه‌ر ئا‌ستێكی به‌رز ده‌ستی پێكرد بۆ گه‌شه پێدانی سیستمی خوێندنگه‌ی تایبه‌ت به خوێندنی كوردی به تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ سیستمی ئنگلیزیدا، پرۆژه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌دیهێنا و ئێستا ئه‌م خوێندنگه‌یه به یه‌كێك له باشترین خوێندنگه‌كانی ناوچه‌كه داده‌نرێت.
ته‌مه‌نی خوێندكاران له نێوان ١٢ و ١٨ سالیدایه و له دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌بڕن به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ن كه له خوێندنگه نموونه‌ییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
ژماره‌ی خوێندكارانی ئه‌م خوێندنگه‌یه ئێستا نزیكه‌ی ٢٥٠ خوێندكاره به تێكڕایی ٢٥ خوێندكار بۆ هه‌ر پۆلێك، خوێندكاره‌كان لێره گشت بابه‌ته زانستییه‌كانی وه‌ك: كیمیا، فیزیا و زانسته گشتییه‌كان به ئنگلیزی ده‌خوێنن، جگه له‌وه‌ی كه چه‌ند سه‌عاتێكی دیكه‌ی كاتی خوێندنیان بۆ زمانی ئنگلیزی ته‌رخان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی باشتر ئاماده بن بۆ خوێندنی زانكۆ یان بۆ چوونه نێو بواری كاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه.
منداڵپارێزی كوردستان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات مامۆستای بیانی بۆ خوێندنگه‌كه دابین بكات و توانا پیشه‌ییه‌كان و توانای به‌شداریی له كاروباری گشتی خوێندنگه‌دا گه‌شه پێبدات.
ساڵی خوێندن له مانگی ئه‌یلوولدا ده‌ست پێده‌كات و له مانگی ئایاردا كۆتایی دێت، خوێندن له هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش ڕۆژه و هه‌ر ڕۆژی شه‌ش وانه ده‌خوێنرێت، له هاویندا خول بۆ خوێندكاران ده‌كرێته‌وه، وانه‌كانی ئه‌و خولانه جۆراو جۆرن، هه‌ر له وانه زانستییه‌كانه‌وه تا ده‌گاته هونه‌ر و میوزك، له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزی هاوین له كوردستانی عێراق درێژه، ئه‌م جۆره خولانه جێی پێزانینی خوێندكارانه.
|