تیپی میوزیکی مندالان
میوزك وا پێناسه كراوه كه ئه‌و زمانه‌یه گشت كه‌س له گشت شوێنێكی جیهان به‌كاری دێنن.
تیپی میوزكی منداڵان ساڵی ٢٠٠٤ دامه‌زراو وه‌ك خوێندنگه‌یه‌كی میوزك كار ده‌كات، ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له نێوان ٦ تا ١٤ ساڵه ده‌توانن بێنه ناوی و تێییدا فێری یه‌كێك له ئامێره‌كان ببن یاخود وانه‌ی گۆرانی بخوێنن ، تیپه‌كه‌ش كه منداڵانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ی تێدایه له ئاهه‌نگه‌كاندا به‌شداری میوزك ژه‌ندن ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی گۆرانییه كوردییه‌كانی تایبه‌ت به منداڵان تۆمار ده‌كات و هاوكاری كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه ناوخۆییه‌كان ده‌كات له پێشكه‌ش كردنی بابه‌ته ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی تایبه‌ت به منداڵان.
تیپی میوزك تا ئێستا سه‌ركه‌وتنی خۆی سه‌لماندوه و زۆر جار منداڵه‌كان له ڤێستڤاڵ و چالاكی و بۆنه ناوخۆییه‌كاندا ده‌بینرێن.
|