
پاراستنی منداڵ
سه‌ره‌تا ئه‌وه پێویسته كه‌له‌سه‌ر پێی خۆت بووه‌ستیت، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كه‌مرۆڤ خۆی له‌و هه‌ڵوێسته‌دا ئه‌بینێته‌وه، پێویسته كاری دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی یارمه‌تی درێژكردن بێت.
كریستین هه‌نته‌ر، گۆڤاری ئۆ، تشرینی دووه‌م ٢٠٠٣
پاراستنی منداڵ به‌یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی منداڵپارێزی كوردستان داده‌نرێت. ئێمه هه‌رده‌م بۆ سوودی منداڵان كارده‌كه‌ین و ئه‌وه ڕه‌چاوده‌كه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌باشترین شێوه به‌دیبهێنین. له‌به‌شی پاراستنی منداڵدا دوو به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیریكردنی منداڵانی سه‌رجاده و ئه‌و منداڵانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌بنه‌وه.
به‌رنامه‌ی منداڵانی سه‌رجاده: ئامانجی ئه‌وه‌یه منداڵان له شه‌قامه‌كان دووربكه‌ونه‌وه و هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ گێڕانه‌وه‌یان بۆ ناو خێزانه‌كانیان. ئێمه یارمه‌تیان ده‌ده‌ین له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ قوتابخانه یاخود هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه‌كارێكی گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه گه‌ر له‌ته‌مه‌نێكی وادابن كه بۆ خوێندن نه‌شێت.
به‌رنامه‌ی دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان: یارمه‌تی ئه‌و منداڵ و هه‌رزه‌كارانه ده‌دات كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ یاسادا هه‌یه و ڕاوێژكاری یاسایی خۆڕاییان بۆ دابین ده‌كات و دواتریش له دادگایی كردن‌دا یارمه‌تییان ده‌دات، هه‌روه‌ها له گێڕانه‌وایاندا بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه تووشی به‌ندكردن بوون. منداڵپارێزی كوردستان له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كار ده‌كات و به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه ڕۆڵی هه‌بێت له چاككردن وگه‌شه‌كردنی سیستمی یاساییدا به‌و جۆره كه له به‌رژه‌وه‌ندی منداڵاندا بێت.
|