مه‌ڵبه‌ندی ڕاهێنانه‌وه‌ی منداڵان (CRC)
مه‌ڵبه‌ندی ڕاهێنانه‌وه‌ی منداڵان به‌شێكه له كه‌رتی ته‌ندروستی سه‌ر به منداڵپارێزی كوردستان، ئه‌م سه‌نته‌ره: پزیشكی تایبه‌تی منداڵان، چاره‌سازی سروشتی و ده‌روونی مه‌شقپێكراو، پشتگیری كۆمه‌ڵایه‌تیی، ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ منداڵه كه‌م توانا‌كان دابینده‌كات.
ئه‌م سه‌نته‌ره ساڵی ١٩٩٣ له شاری سلێمانی له كوردستانی عێراق كرایه‌وه و ڕێكخراوه‌كه‌مان به هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گشت ئامێره پێویسته‌كان و كارمه‌ند و پاره‌ی پێویست بۆ سه‌نته‌ره‌كه دابینده‌كات.
ناوی پتر له ١٥٠٠٠ منداڵ له‌م سه‌نته‌ره تۆمار كراوه و هه‌فتانه ٣٥٠ منداڵ سه‌ردانی ده‌كه‌ن، زۆر له‌م منداڵانه‌ش دانیشتووی گونده‌كانن واته له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وه دێن، له به‌ر ئه‌وه ڕێكخراوه‌كه‌مان پاره‌ی هاتوو چۆیان بۆ سه‌نته‌ره‌كه بۆ خه‌رج ده‌كات.
تاكو ئێستا سه‌دان منداڵ چاكبوونه‌ته‌وه‌و باری ته‌ندروستییان به شێوه‌یه‌كی هه‌ستپێكراو باشبووه.
ئه‌م سه‌نته‌ره له ناوچه‌كه‌دا تاكه سه‌نته‌ری جۆری خۆیه‌تی، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه سه‌نته‌رێكه بۆ ڕاهێنانه‌وه‌ی منداڵان به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه به‌رنامه‌ی به‌دواچوونی هه‌یه تاكو دوایین قۆناغی چاره‌سه‌ركردنه‌كه و منداڵانیش ئامێری پێویستیان پێده‌درێت و مه‌شقی ڕێكوپێكیان پێ ده‌كرێت له لایه‌ن چاره‌سازه سروشتییه شاره‌زاكان و پزیشكانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی منداڵانه‌وه. هه‌روه‌ها توێژه‌ری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن بۆ دابینكردنی پێویستییه‌كانی منداڵان له پێناو چاره‌سه‌ركردنێكی سه‌ركه‌وتووانه. ئه‌و منداڵانه‌ش كه پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌رییه به تایبه‌تی نه‌شته‌رگه‌ریی: ئێسك، مێشك و جوانكاری، ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی پشتگیریان لێده‌كات، بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی كه ئاڵۆزن، هه‌ندێك منداڵ ڕه‌وانه‌ی به‌غدا یان ئێران كراون، هه‌روه‌ها تیمی چاره‌سازه سروشتییه‌كان سه‌ردانی ماڵان ده‌كه‌ن به تایبه‌تی بۆ لای ئه‌و منداڵانه كه شوێنی نیشته‌جێیان له سه‌نته‌ره‌كه‌وه دووره.
له هه‌ندێك له شارۆچكه‌كانیشدا كلینك هه‌ن كه سه‌ر به منداڵپارێزی كوردستانن هه‌رچه‌نده ئه‌مانه توانایه‌كی دیاریكراویان هه‌یه. به‌ڵام ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی له‌و شوێنانه‌ن نزیكه ده‌ستن.
تا ئێستا ئه‌و ئامێرانه‌ی كه منداڵه كه‌م توانا‌كان به‌كاریان دێنن له‌و وه‌رشانه‌ی (CRC) دروست ده‌كرێن كه له سلێمانین، ئه‌م وه‌رشانه: كورسی پێچكه‌دار، دار شه‌ق، ئامێری خواردن و خوێندن، ده‌ست و لاقی ده‌ستكرد به‌رهه‌م دێنن.
ئێستا سه‌نته‌ره‌كه پلانی ئه‌وه داده‌ڕێژێت كه شوێنی نوێ دروست بكات به جۆرێك گونجاو بێت بۆ منداڵانی كه‌م توانا و شوێنی ژماره‌یه‌كی زۆرتری تیا ببێته‌وه.
|