سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی وه‌رزی خۆیندن و ده‌ستپێكردنی پشوی هاوینه‌وه، ڕۆژی 11 ی حوزه‌یران دوو خولی بۆ فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی و ئنگلیزی کرده‌وه، خوله‌كان له‌لایه‌ن مامۆستای پسپۆره‌وه ده‌وترێنه‌وه.

ئامانجی سه‌ره‌كی خوله‌كان په‌ره‌پێدانی توانا و لێهاتووی گه‌نجانه له بواری زمانه‌وانیدا.
له ئێستادا ئه‌م دوو خوله به‌رده‌وامه‌و 40 گه‌نجی کوڕوکچ له خولی زمانی عه‌ره‌بی و به هه‌مان شێوه 100 گه‌نجی کوڕ‌و کچ له خولی زمانی ئنگلیزی دا به‌شدارن و خوله‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ گه‌نجانی فێرخوازی تر.
