
له ڕۆژی موزیکی جیهانی (21 ی حوزه‌یران2010)، مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری منداڵان(کازیوه)ی سه‌را و سه‌رشه‌قام و تیپی موزیکی منداڵانی سلێمانی که هه‌رسێکیان پرۆژه‌ی سێکته‌ری په‌روه‌رده‌ی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانن، چه‌ند چالاکییه‌کی موزیکیان له پارک و شوێنه گشتییه‌کانی شاری سلێمانی ئه‌نجامدا وه‌ک به‌رده‌رکی سه‌را و باخی گشتی سلێمانی...،


ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌نجان و منداڵان له‌م چالاکیانه کۆبوونه‌وه و کاتێکی خۆشیان به‌سه‌ربرد که به مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتی رۆژی موزیک و دۆزینه‌وه‌ی زمانی لێک تیگه‌یشتن ئه‌نجامدرا.



