دوانزه‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری گه‌نجانی سلێمانی

ڕۆژی 27/7/ 2010 سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی سلێمانی ئاهه‌نگێکیان بۆ نمایشکردنی چالاکییه‌کانیان به‌ بۆنه‌ی دوانزه‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی سلێمانی‌ ڕێکخست و ژماره‌یه‌کی زۆری گه‌نجان ئاماده‌ی چالاکییه‌که‌ بوون.

 


ئێواره‌ کۆڕێکی شیعر خوێندنه‌وه له‌ کۆیه‌

ڕۆژی 26 ی ته‌موزی 2010، سه‌نته‌ری چالاکیی گه‌نجانی کۆیه‌ ئێواره‌ کۆڕێکی شیعر خوێندنه‌وه‌ی بۆ شاعیری گه‌نج خاتوو وه‌فا ڕه‌فیق له‌ ژێر ناوی (تۆ هه‌ر به‌ وه‌فاوه‌ جوانیت) به‌ڕێوه‌برد.

 


پرۆژه‌ی چالاکی گه‌ڕۆک له‌ شارۆچکه‌ی ژاراوه‌

سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی ڕانیه‌ پرۆژه‌ی چالاکی گه‌ڕۆکی له‌ ڕۆژی 2 ی ته‌موزی 2010 ده‌ستپێکرد بۆ گه‌نجانی کوڕو کچی شارۆچکه‌ی ژاراوه‌.

 


ئه‌نجامدانی خولی فێرکردنی هه‌مه‌جۆر بۆ گه‌نجان

له‌ مانگی ته‌موزدا سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان‌ به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی وه‌رزی خۆیندن و ده‌ستپێكردنی پشوی هاوینه‌وه‌ وه‌رزێكی نوێ‌ی له‌ خولی په‌روه‌رده‌یی كرده‌وه‌.

 


ئه‌نجامدانی ڕووپێوی بۆ دیاریکردنی قه‌باره‌ی منداڵی ئیشکه‌ر

ڕۆژی 7ی ته‌موز، منداڵپارێزی کوردستان به‌ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیکرد به‌ ئه‌نجامدانی ڕووپێویه‌ک بۆ دیاریکردنی ژماره‌ی منداڵی ئیشکه‌ر له‌ ناو شاره‌کانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک).


ۆرکشۆپێک بۆ به‌هێز کردنی که‌سایه‌تی گه‌نج

ڕۆژانی 3 بۆ 8 ی ته‌موز، سه‌نته‌ری چالاکیی گه‌نجانی سلێمانی له‌ ژێر ناوی به‌هێز کردنی که‌سایه‌تی گه‌نج ۆرکشۆپێکی بۆ خاتوو سۆما ئه‌مین ی تایبه‌تمه‌ندی سایکۆلۆجی و دانیشتووی وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌برد.

 


خولێک بۆ فێربوونی بڕین و درومان له‌ کۆیه‌

سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی کۆیه،‌ ڕۆژی 5ی ته‌موز خولێکی فێرکردنی  چۆنیه‌تی جلوبه‌رگ بڕین و درومانی بۆ 60 کچی سنووری شارۆچکه‌ی کۆیه‌ کرده‌وه‌.

 


گه‌شتێکی زانستی بۆ منداڵانی کازیوه‌ی چوارتا

ڕۆژی 30 ی حوزه‌یران، سێکته‌ری په‌روه‌رده‌ی منداڵپاریزی کوردستان گه‌شتێکی زانستی بۆ 50 منداڵی سوودمه‌ندی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کازیوه‌ی چوارتا ڕێکخست.

 


ته‌واو بوونی خولێکی زمانی ئینگیلزی له‌ سه‌نته‌ری گه‌نجانی رانیه‌

رۆژی 29ی حوزه‌یران،  له‌ هۆڵی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه‌، له‌ مه‌راسیمێكدا 83 بروانامه‌ی ده‌رچوونی زمانی ئینگلیزی به‌سه‌ر گه‌نجانی كورو كچی به‌شداربوونی خولێكی پێشكه‌وتووی فێربوونی زمانی ئینگلیزی سه‌نته‌ره‌كه‌دا دابه‌شكرا. 


کردنه‌وه‌ی خولی زمان له‌ سه‌نته‌ری گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان

ڕۆژی 11 ی حوزه‌یران‌ سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان دوو خولی بۆ فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی و ئنگلیزی کرده‌وه‌. له‌ ئێستادا ئه‌م دوو خوله‌ به‌رده‌وامه‌و  خوله‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ گه‌نجانی فێرخوازی تر.

 


ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان

له‌ ڕۆژی 24ی حوزه‌یران، به‌شی شێوه‌کاری سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی سلێمانی به‌شداری کرد له‌ پێشانگایه‌ک که‌‌‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن یه‌کێتی ژنانی کوردستانه‌وه‌ له‌ هۆڵی ته‌وار ڕێکخرابوو.

 


به‌ڕێز (به‌یتا ڕۆبیرتۆ) وه‌ك خۆبه‌خشێك ۆرکشۆپ بۆ مندالان به‌ڕێوه ‌ده‌بات

له‌ به‌رواری 18ی حوزه‌یران بۆ 28ی حوزه‌یران، به‌ڕێز (به‌یتا ڕۆبیرتۆ) هاوڵاتی ئیتالی وه‌ك خۆبه‌خشێك بۆ جاری دوهه‌م سه‌ردانی منداڵپارێزی کوردستانی كرد‌ بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند ۆركشۆپێك بۆ مندالانی کازیوه‌کان و کارمه‌ندانی پرۆژه‌کانی کازیوه‌ی سێکته‌ری په‌روه‌رده.

 


ڕۆژی موزیکی جیهانی (21 ی حوزه‌یران2010)

له‌ ڕۆژی موزیکی جیهانی (21 ی حوزه‌یران2010)، مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری منداڵان(کازیوه‌)ی سه‌را و سه‌رشه‌قام و تیپی موزیکی منداڵانی سلێمانی که‌  پرۆژه‌ی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانن، چه‌ند چالاکییه‌کی موزیکیان له‌ پارک و شوێنه‌ گشتییه‌کانی شاری سلێمانی ئه‌نجامدا.


سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی سلیمانی خولێکی یۆگا به‌ڕێوه‌ ده‌بات

ڕۆژی 15 ی حوزه‌یرانی 2010، سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی سلیمانی به‌شی یۆگا خولێکی نوێی فێربوونی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی یۆگای بۆ 20 گه‌نجی کوڕ و کچ کرده‌وه‌, ئه‌م خولانه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا لانه‌ عه‌لی به‌ڕێوه‌ده‌برێت که‌ شاره‌زای ئه‌و بواره‌یه‌.


سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی سلێمانی و نمایشکردنی فیلمی سینه‌مایی

ڕۆژی 14ی حوزه‌یرانی 2010، سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی سلێمانی به‌شی سینه‌ماتیک وه‌رزێکی نوێی نمایشکردنی فیلمی سینه‌مایی خاوه‌ن خه‌ڵاتی جیهانی ده‌ستپێکرد.

 


چه‌ند چالاکییه‌کی سه‌نته‌ری گه‌نجانی ڕانیه‌ له‌ مانگی حوزه‌یراندا

له‌ مانگی حوزه‌یراندا سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی ڕانیه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی وه‌رزی خۆیندن و ده‌ستپێكردنی پشووی هاوینه‌وه‌ وه‌رزێكی نوێ‌ی  له‌ خولی په‌روه‌رده‌یی کرده‌وه‌، خوله‌کان بریتین‌ له‌ خولی (زمانی ئینگلیزی، كۆمپیوته‌ر، شێوه‌كاری و مۆسیقا.(

 


کردنه‌وه‌ی خوڵێکی فێربوونی زمانی ئنگلیزی بۆ گه‌نجانی کۆیه‌

سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی کۆیه‌ ڕۆژی 6ی حوزه‌یرانی 2010 خولێکی فێربوونی زمانی ئنگلیزی بۆ 50 گه‌نجی دانیشتوی شاری کۆیه‌ کرده‌وه‌.

 

 


ئاهه‌نگ بۆ ڕۆژی جیهانی منداڵان

ڕۆژانی 1ی حوزه‌یران تا 6ی حوزه‌یرانی 2010، له‌ درێژه‌ی ئاهه‌نگ گێران بۆ ڕۆژی جیهانی منداڵان ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دیاری و گۆڤاری په‌پووله‌ی دابه‌شکرد به‌سه‌ر مندالانی سوودمه‌ندی کازیوه‌کانی سه‌رشه‌قام، سه‌را، بازیان و چوارتا.

 


پرۆژه‌ی چاندنی قه‌وقه‌ع بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی نابیستن

له‌ 1 ی حوزه‌یران و ڕۆژی جیهانی منداڵاندا، منداڵپاریزی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی ته‌ندروستی ده‌ستپێکرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و منداڵانه‌ی کێشه‌ی بیستنیان هه‌یه‌ له‌ زکماکه‌وه‌ یان به‌هۆی کاره‌ساتێکه‌وه‌ دوچاری کێشه‌ی بیستن بوون، له‌م پرۆژه‌یه‌دا قه‌وقه‌ع بۆ گوێی منداڵه‌کان ده‌چێنرێت.


ڕۆژی جیهانی منداڵان‌

به‌بۆنه‌ی 1 ی حوزه‌یران که‌ ڕۆژی جیهانی منداڵانه‌، مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری منداڵان(کازیوه‌)ی سه‌را و سه‌رشه‌قام و تیپی موزیکی منداڵانی سلێمانی سه‌ر به‌ منداڵپاریزی کوردستان چه‌ندین چالاکییان بۆ منداڵان  له‌ پارکی ئازادی شاری سلێمانی ئه‌نجامدا، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ مندالان و باوانیان ئاماده‌ی ئه‌م چالاکییه‌ بوون.

 


 

  

   

© KSC-KCF Kurdistan Save The Children 2008
Web Design By Nabaz S. Maruf