كوردستان چییه؟

كوردستان ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دابه‌شكراوه له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی توركیا وعێراق وئێران وسوریا، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن. گه‌لێك به‌ڵگه‌ی مێژوویی هه‌یه، ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن ك ئه‌و خه‌ڵكه به‌هه‌زاران ساڵ به‌ر له زایین له‌م شوێنه ژیاون. كورده‌كان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و فارس و ئه‌رمه‌ن كۆنترین گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك پێكدێنن. ژماره‌ی ته‌واوی كورد له‌جیهاندا تا ئێستا نه‌زانراوه، به‌ڵام ژماره‌یان له‌نێوان ٣٥ تا ٤٠ ملیۆندا ده‌خه‌مڵێنرێت. هه‌رچه‌نده كورد به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه نه‌ژادییه‌كانی جیهان ده‌ژمێرێن، به‌ڵام تاكو ئێستا ده‌وڵه‌تی خۆیان نییه. دابه‌شكردنی كوردستان له‌ئه‌نجامی چه‌ندین جه‌نگی نێوان ده‌وڵه‌ته دراوسێكاندا بووه، سه‌ره‌ڕای به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌و په‌یماننامانه‌ی كه پێشێلكراون. ئه‌و سنووره‌ی به‌شه‌كانی كوردستانی جیاكردۆته‌وه نه‌سنورێكی سروشتی و نه ئابووری و نه كه‌لتورین. ڕووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته نزیكه‌ی ٨٣٠٠٠ كم واته نزیكه‌ی ڕووبه‌ری ووڵاتی ئوردن یا نه‌مسا. له‌م هه‌رێمه‌دا نزیكه‌ی پێنج ملێون كه‌س له‌چوار ناوچه‌ی سه‌ره‌كیدا ده‌ژین كه بریتین له هه‌ولێر وسلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك. په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێره. زمانی خه‌ڵكی كوردستان زمانی كوردییه به هه‌ردوو زارا‌وه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌وه كرمانجی و سۆرانی
.
زوربه‌ی كورد موسڵمانی سونی مه‌زهه‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاینی دیكه‌ش له كوردستاندا هه‌ن له نێویاندا ئاینی ترادیشینی كورده واته زه‌رده‌شتیه كه به‌یه‌كێك له ئاینه كۆنه‌كانی جیهان ده‌ژمێرێت
.
كورته‌یه‌كی مێژوویی

به‌رله نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ كوردستان شوێنی چه‌ندین پێكدادانی سه‌ربازی نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و فارسی بووه. له‌دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و ڕووخانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی كورده‌كان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خۆیان كه‌وته به‌رده‌م، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی كوردستان نه‌هاته دی. له‌ساڵانی ١٩٢٠ ، ١٩٢٣ دوو په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵتی پێشێلكران له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاتنێكی ته‌واو له‌نێوان لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا نه‌بوو، به‌م جۆره كوردستان تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به‌دابه‌شكراوی ماوه‌ته‌وه. هه‌ر له جه‌نگی جیهانی دووه‌میشه‌وه مێژووی كوردستانی عێراق پڕ بوو له ڕاگوێزان و له ناوبردن و سه‌رنگومكردن
.
له كاتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران دا ساڵی ١٩٨٠ و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی جه‌نگه‌كه‌دا هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیان به‌شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال كرد و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ده‌یان هه‌زار كوردی مه‌ده‌نی هه‌روه‌ها جه‌نگاوه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان هه‌زاریش ناچار بوون ووڵات به‌جێ بهێڵن ئه‌مانه‌ش گشت له چوارچێوه‌ی هه‌وڵدانێكی به پرۆگرامكراو بۆ تێكشكاندنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد
.
هه‌زاره‌ها له‌وخێزانه كوردانه‌ی كه ماڵ و دێهاته‌كانیان وێرانكرابوو، به تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك كه ده‌وڵه‌مه‌نترین ناوچه‌ی نه‌وتن، به زۆره‌ملێ له كۆمه‌ڵگاكاندا نیشته‌جێ كران و له‌هه‌مان كاتدا حكومه‌تی عێراق خێزانه عه‌ره‌به‌كانی هاندا كه ڕوو بكه‌نه ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ببێته عه‌ره‌ب نشین و كورد هیچ كاتێك نه‌توانێ داوای ئه‌و ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده بكات
.
له‌ساڵانی ١٩٨٧ و ١٩٨٨ دا سوپای سه‌دام به چه‌كی كیمیاوی هێرشی كرده سه‌ر شار‌و گونده كورد نشینه‌كان و هه‌زاره‌ها مه‌ده‌نی به‌هۆی گازی ژه‌هراوییه‌وه مردن. به‌ته‌نها له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی نزیك سنووری ئێران‌دا نزیكه‌ی ٥٠٠٠ كه‌س له رۆژی ١٦ ئازاری ١٩٨٨ دا مردن و ده‌یان هه‌زاریش دوای چه‌ند ڕۆژێك به هۆی ئه‌وه‌وه گیانیان له ده‌ستدا. تاكو ئێستاش هێشتا كه‌سانێك له ئه‌نجامی ئه‌و گازه كیمیاویانه‌دا ده‌مرن
.
دوای ئه‌وه ڕژێمی سه‌دام ده‌ستی به جموجوڵ كرد بۆ داگیركردنی كوه‌یت و له‌و جه‌نگه‌دا سه‌دام حسه‌ین تووشی شكستیه‌كی خراپ هات له‌به‌رانبه‌ر هێزی هاوپه‌یماناندا. له‌كۆتایی ئه‌و جه‌نگه‌دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناوچه‌یه‌كی ئارامی له باكووردا بۆ كوردی عێراق دیاری كرد و به‌مه گه‌لی كورد هه‌لی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌قامگیری بۆ ڕه‌خسا بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بتوانێت ده‌ست له‌كاریان وه‌ربدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لێك كێشه هاتنه پێش. بۆ نموونه په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان به‌تۆڕی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه پچڕا هه‌روه‌ها بڕه خۆراكی هاوڵاتیان و مووچه‌ی خانه نشینان و فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی حكومه‌ت ڕاگیرا
.
له‌ساڵی ١٩٩٧ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به ناوی